به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی سوودی هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ ئه‌گه‌رچی ئێستا بۆته نه‌ریتێك له‌ناو به‌شێك له هاولاَتیان له‌كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه سووده‌كانی په‌روه‌رده‌كردن و هه‌بوونی ئاژه‌ڵێكی ماڵی خستۆته ڕوو.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه هه‌بوونی ئاژه‌ڵێكی ماڵی له‌ماڵه‌وه وه‌ك پشیله یان سه‌گ یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌دات، كاریگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌بوونی هاوڕێ و خێزان و هاوسه‌رێك هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روون.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه، هه‌بوونی ئاژه‌ڵێكی ماڵی یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات ڕه‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر ژیانی خۆی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بوونی پاره دڵخۆش و ڕه‌زامه‌ندی ده‌كات.
یه‌كێك له نوسه‌ره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌بوونی ئاژه‌ڵێكی ماڵی ئه‌وه‌نده دڵخۆشت ده‌كات كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا باسكراوه، ئه‌وه باشتر وایه ده‌ستبه‌رداری په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵه‌كان نه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ستی دڵخۆشیت هه‌بێت"
PM:05:05:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه