هەشت نیشانەی هەبوونی مەیینی خوێن لە ناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستەدا
وێستگە ستایل-
مەیینی خوێن لەناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستەدا کاتێك روودەدات کە کڵۆی خوێن دروستت بوبێت لەناو خوێنهێنەرە قوڵەکانی ناو جەستەدا و گیرانی ئەو بۆرییانە ، کە زۆر جار ئەو کڵۆیانە بەڕەڵا دەبن و بەناو جەستەدا دەرۆن و لەوانەیە کێشەی مەترسیدار دروست بکەن، دکتۆر ئارام بپسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی گیرانی خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستە ئەم 8 خاڵانەیە:
یەکەم: زۆرجار نیشانەی نییە ، واتە نەبونی نیشانە مانای ئەوەنییە ئەو حاڵەتە بونی نییە
دووەم: ئاوسان لە قاچەکاندا زیاتر لە پوز یان ڕاندا
سێههم: ئازار بەتایبەت لە کاتی ڕۆشتن یان وەستاندا
چوارەم: گەرمداهاتن و سوربونەوە لەو شوێنانەی قاچ کە حاڵەتەکەی تێدایە
پێنجەم: گۆرانی ڕەنگی پێست و شینبونەوە یان سوربونەوە
شەشەم: ئاوسانی خوێ هێنەرەکە کە بە دەستلێدان هەستی پێدەکرێت
حەوتەم: قورس بونی پێیەکان و هیلاکبونی قاچ
هەشتەم: لە حاڵەتی توندا نیشانەی هانسە تەنگی و ئازاری سنگ و خێرابونی لێدانی دڵ و کۆکە بە خوێنەوە دروست دەبێت کە نیشانەی گیرانی بۆری خوێنەکانی سییەکانە بەهۆی کڵۆی خوێنی مەییوەوە بەهۆی ئەم حاڵەتەوە.
PM:12:19:12/04/2025
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه