پسپۆڕان: وه‌نه‌وشه‌یی ڕه‌نگێكی ڕاسته‌قینه نییه
وێستگە ستایل-
تیمێكی توێژینه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ڕه‌نگه‌ی زۆر كه‌س ئاشقیه‌تی و ئاره‌زووی ده‌كه‌ن"وه‌نه‌وشه‌ی" ڕه‌نگێكی ڕاسته‌قینه نییه و له‌سروشتدا نییه به‌ڵكو له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك كرداری ئاڵۆز دروستده‌بێت كه مێشك پێی هه‌ڵده‌ستێت.
ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی ئه‌و كاته دروست ده‌بێت كه مێشك ڕووناكی سور و شین تێكه‌ڵاو ده‌كات، زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن تیشكی سوری بینراو له‌بنه‌ڕه‌تدا 7 ڕه‌نگی سه‌ره‌كییه ئه‌وانیش"سور و پرته‌قاڵی و زه‌رد و شین و نیلی و مۆر" ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكجار ڕه‌نگی مۆر به نزیك له وه‌نه‌وشه‌ی باسده‌كرێت به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا مۆر و وه‌نه‌وشه‌یی دوو ڕه‌نگی جیاوازن.
كاتێك ڕوناكی ده‌گات به‌چاو، خانه‌كانی چاو ئه‌م تیشكانه ده‌گه‌یه‌نن به به‌شی ده‌ماری مێشك په‌یوه‌ست به بینین، لێره‌وه مێشك بڕیار ده‌دات ڕه‌نگه‌كان به‌كام تۆن ببنێت، هه‌ندێكجار له‌م باره‌دا مێشك ئاڵۆز ده‌بێت به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاڵۆز بوونه مێشك بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ڕه‌نگه‌كه به وه‌نه‌وشه‌ی له‌مێشكدا لێكده‌داته‌وه له‌كاتێك له شه‌پۆله‌كانی تیشكی ڕووناكی ئه‌م ڕه‌نگه بوونی نییه.
له‌گه‌ڵ نه‌بوونی وه‌ك ڕه‌نگێكی ڕاسته‌قینه به‌ڵام وه‌نه‌وشه‌یی گرنگی زۆری هه‌یه له نه‌ریتی مرۆڤایه‌تی و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ هێز و توانا و نهێنی و جادوو و خۆشگوزه‌رانی ته‌ماشا ده‌كرێت.
AM:10:58:12/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه