ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵ زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپی ئاشكرای كردوه، وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی مه‌ترسی مردنی كتوپڕ به جه‌ڵده‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌فته‌ی ڕابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ری مردنیان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆره، ئه‌م مه‌ترسییه‌ش زیاد ده‌كات هه‌تا ماوه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه زیاتر بێت.
سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه جاسمین مۆكانۆڤیتش له‌سه‌نته‌ری ڕیجزهۆسپیته‌ڵ تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له كۆبنهاگن له دانیمارك وتویه‌تی" ماوه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی خه‌مۆكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه"
ئه‌م پسپۆڕه له‌لێدوانێكیدا كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"هێڵس ده‌ی" تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی پزیشكی وتویه‌تی، وه‌رگرتنی ده‌رمانی خه‌مۆكی بۆماوه‌ی 6 ساڵ مه‌ترسی مردنی كتوپڕ به‌جه‌ڵده‌ی دڵ زیاد ده‌كات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه به‌كارناهێنن، یان كه‌متر ده‌رمانه‌كه به‌كارده‌هێنن"
PM:05:00:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه