ڤیدیۆ: نه‌عامه‌كانیش سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیایان خۆشناوێت
وێستگە ستایل-
ئاژه‌ڵێكی نه‌عامه‌ی ئه‌مه‌ریكی پاش ئه‌وه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله نزیكبۆته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا"بۆریس جۆنسۆن" شۆفێری كردوه و له ته‌نیشتینه‌وه منداڵه ته‌مه‌ن 4 ساڵه‌كه‌ی Wilfred دانیشتوه، له پشته‌وه هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌كه‌ی هه‌بووه و به‌ده‌ستیه‌وه ئه‌و مۆبایله هه‌بووه كه وێنه‌ی ناو باخچه‌كه‌ی تۆماركردوه له باخچه‌یه‌ك له ته‌كساس.
به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئه‌م ڤیدیۆ خێزانییه بوه به دیمه‌نێكی ترسناك و ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ری له جامی سه‌یاره‌كه‌وه بردۆته ژوره‌وه و ده‌نوكی له جۆنسۆن داوه، له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت جۆنسۆن ئازاری پێده‌گات و قسه به نه‌عامه‌كه ده‌ڵێت، هاوكات منداڵه‌كه‌ی جۆنسۆن به‌دۆخی باوكی پێده‌كه‌نێت.
پاش ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی جۆنسۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا زیاتر له 100 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه و هه‌ر زوو ئه‌م ڤیدیۆیه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆی به‌ریتانیا و جیهان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
PM:03:59:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه