هاوسه‌رگیری یان سینگڵی، كامیان مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كه‌نه‌وه؟
وێستگە ستایل-
تیمێكی توێژینه‌وه له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه یان جیابونه‌ته‌وه 18 ساڵ دره‌نگتر توشی خه‌ڵه‌فان ده‌بن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هاوسه‌رگیری نه‌كردن كاریگه‌ری نه‌رێنی نابێت له‌سه‌ر توانای مێشك و فێربوون، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین توێژینه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به‌خه‌ڵه‌فان كه‌متره.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه و ئه‌وانه‌ش كه جیابونه‌ته‌وه، هه‌ندێكجار باس له‌وه ده‌كرێت كه نه‌بوونی هاوسه‌ر مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات، له‌كاتێكدا توشبوون به خه‌ڵه‌فان چه‌ندین هۆكاری هه‌یه له‌وانه‌ش" ڕه‌گه‌ز، توشبوون به خه‌مۆكی و بۆماوه‌یی"
ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه كه له گۆڤاری Alzheimer's & Dementia بڵاوكراوه‌ته‌وه، پزیشكه‌كان له‌كۆلێجی پزیشكی ویلایه‌تی فلۆریدا و زانكۆی مۆنبیلییه توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه ماوه‌ی 18 ساڵی خایاندوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نێوان دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان بزانرێت.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه و ئه‌وانه‌ش كه جیابونه‌ته‌وه له هاوسه‌ره‌كانیان مه‌ترسی توشبوونیان به‌خه‌ڵه‌فان كه‌متره به‌راورد به هاوسه‌رداره‌كان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بێ هاوسه‌ره‌كان پاڵپشتیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌چه‌شنیان هه‌یه له هاوڕێ و خێزان ئه‌وه‌ش له په‌ستان و ژیانی ئاڵۆزی هاوسه‌رگیری ده‌یانپارێزێت.
PM:03:58:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه