‌نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی جگەر

وێستگە ستایل-

ڤایرۆسی جگەر بە یەکێک لە نەخۆشییە هەرە مەترسیدارەکان دادەنێت و ئەگەر لەکاتی پێویست چارەسەری گونجاو بۆ کەسی توشبوو نەکرێت دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی، دكتۆر سەرکەوت پزیشکی پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەرو هەناوبینی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو.
 
دكتۆر سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت"ئەم نەخۆشیە بۆیە بەمەترسیدار دادەنرێت، دەبێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن یاخود مرۆڤ توشی مەترسی گیان لەدەستدان دەکات بەهۆی شیبوونەوەی جگەر یان توشبوونی بەشێرپەنجەی جگەر."

نیشانەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەرچین؟
لە هەندێک کات نیشانەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر دیاریکراو نییە، بەڵام هەندێك نیشانەی سەرەكی هەیە كەبریتین لە:
1- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئارەق كردنەوە.
2- ئازاری ئێسك و ماسولكە.
3- ئازار لەبەشی سەروەی لای ڕاستی سك.
4- دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوە.
5- بێ‌ هێزی و كەمبوونەوەی توانای خواردن.
6- ڕەنگی میز دەگۆرێت بۆ رەنگی تۆخ.

هاوکات ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگوازرێتەوە، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بە چەند ڕێگە و شێوازێک دەگوازرێتەوە لەوانە:

1-گواستنەوەی لەدایكەوە بۆ كۆرپەلە لەكاتی لەدایكبوون یان لەماوەی دووگیانیدا.
2-پەیوەندی نزیك لەگەڵ كەسی تووشبوو بەم ڤایرۆسە، چونكە ڤایرۆسەكە توانای گواستنەوەی هەیە.
3-بەكارهێنانی دووبارەی‌ دەرزی و ئامێرە پزیشكیە پیسبووەكان بەم ڤایرۆسە بەتایبەتی دەرزی.
4- توشبوون بەئایدز و لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش.

بەهۆی داهێنانەكانی بواری پزیشكی لەئێستادا كوتان دژی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر هەیە و بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینەوە دەتوانرێت تاڕێژەی %95 ڕێگە لەم نەخۆشیە بگیرێت، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی مەترسی توشبوونیان لێدەكرێت ڤاكسین وەربگرن بەتایبەتی ئەوانەی لەناوەندە تەندروستیەكان كاردەكەن.


PM:05:04:07/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌