ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت له‌كاتی منداڵبووندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی نوێ كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی به‌رپرس له كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه"ڕێژه‌ی مردن له‌كاتی منداڵبوون زۆر زیادی كردوه، ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان 260 هه‌زار ئافره‌ت له‌كاتی منداڵبوندا گیانیان له‌ده‌ستداوه"
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵانه 260 هه‌زار ئافره‌ت به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌شی كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوكاری مرۆی و ته‌ندروستیه بۆ هه‌ندێك وڵات، ئه‌وه‌ش وایكردوه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وه‌ك پێویست نه‌گات به‌دایكانی دووگیان و كۆرپه‌كانیان.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كه ده‌شڵێت" گرنگیدان به مافی ته‌ندروستی و منداڵبوون بۆ ئافره‌تان بابه‌تێكی ته‌واو گرنگ و پێویست، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ڕێژه‌ی مه‌ترسی دووگیانی ده‌رخستوه له چه‌ندین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێیان له‌كاتی دووگیانی یان منداڵبوون خانمان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن"
ئه‌دهانۆم داوای ئه‌وه ده‌كات هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی دایكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی دایكانی دووگیان، چونكه خانمان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له قۆناغی دووگیانیشدا به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه بژین و چاودێری بكرێن.
PM:05:02:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه