ڤیدیۆ: له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی میانمار دوو په‌رستار منداڵانی تازه له‌دایكبوو ڕزگار ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه دوو په‌رستار له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌رێمی"یۆنان" له چین ئازایه‌تیه‌كی زۆر ده‌گمه‌نیان هه‌بووه، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك منداڵی تازه له‌دایكبوو كه له به‌شی چاودێری نه‌خۆشخانه‌كه بوون ڕزگاریان كردوون.
ڕووداوه‌كه ڕۆژی هه‌ینی ڕویدا كاتێك بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌ریه‌ك له میانمار و تایلاند و چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ژاند، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 7.7 پله بووه به پێوه‌ری ڕێخته‌ر به‌دیاریكراوی كاتژمێر 12.50 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ ڕویداوه و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 1644 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 3400 هاوڵاتی بریندار بوون، ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵه‌خانه داڕماون.
له‌كاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا كامێرای چاودێری ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك گرته‌ی دوو په‌رستاری تۆماركردوه هه‌وڵی ڕزگاركردنی ژماره‌یه‌ك كۆرپه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزن و نه‌مرن، له‌گه‌ڵ به‌هێزی گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه به‌ڵام هیچ كام له په‌رستاره‌كان ئاماده نه‌بوون نه‌خۆشخانه‌كه و منداڵه‌كان به‌جێ بهێڵن.
له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه كۆمێنتی جیاواز نوسراوه و زۆرینه ده‌ستخۆشیان له‌م دوو په‌رستاره كردوه و به دوو پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه وه‌سفیان كردوون.
PM:08:48:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه