پاشای زینجیره دراما كورته‌كان كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ڕیچارد چامبرلین پاڵه‌وانی زنجیره درامای به‌ناوبانگی"دكتۆر كیلدیر" ی ته‌له‌فیزیۆنی كه پاش ئه‌وه به" پاشای زنجیره دراما كورته‌كان" ناوبانگی ده‌ركرد له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی هارلان بول بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، ئه‌م ئه‌كته‌ره شه‌وی ڕابردوو له ویلایه‌تی هاوای به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی پاش توشبوونی به جه‌ڵده‌ی مێشك توشی بوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م پیاوه باڵا به‌رزه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ستایلی سه‌رنجڕاكێشی كلاسیك و ڕۆمانسی بوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه ئه‌ستێره‌یه‌كی تایبه‌تی كچه گه‌نجه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بێت و له‌ماوه‌ی ساڵانی 1961- 1966 له زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ڕۆڵی پزیشكی بینیوه، پاش ئه‌وه گۆڤاری "فۆتۆ پلای" بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌دوای یه‌ك خه‌ڵاای باشترین ئه‌ستێره‌ی پیاو ی پێداوه.
PM:08:38:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه