میدیاكارێكی ناوداری كورد كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
به‌ڵێن ساڵح پێشكه‌شكار و ڕۆژنامه‌نوسی كورد له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایكرد.
ئه‌م میدیاكاره لە بنەماڵە ناسراوەکانی شاری سلێمانییه و برای دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراقە، له شاری واشنتۆن له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایكردوه، یه‌كێك بوو له بێژەره ناوداره‌كانی ڕادیۆ کوردی دەنگی ئەمریکا.
وه‌ك خۆی له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خۆی ئاماژه‌ی بۆ كردوه، ساڵی 1961 لە شارۆچکەی هەڵەبجەی کوردستانی عێراق لەدایک بووه، و هۆكاری له‌دایكبوونی له هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاتە باوکی لەو شارەدا فەرمانبەر بووه.
به‌ڵێن ساڵح پەیمانگەی بەڕێوەبردنی ڕەسافەی ته‌واوكردوه، لە سەرەتای ساڵانی نەوەتەکانەوە دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەگەری و لە ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستانی عێراقدا کاریکردووە.
لە ساڵی 1996 ه‌وه له وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ده‌ژی و له‌وێش لە مانگی 12ی ساڵی 1999 وە وه‌ك کارمەند لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا كاریكردوه، هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌م ڕاگه‌یاندكاره له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا بۆته جێگای خه‌می دۆست و هاوڕێیانی و هه‌موان پرسه نامه‌ی بۆ ده‌نوسن.
سێ ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا دواین پۆستی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"ئای ئێمە چەند بەختەوەرین!!
سێبەرەکانیشمان لە خۆمان خەمبارترن... دڵمان لە جێژوانەکاندا لێدەکەوێت و لە جەهەنەمی تەمەندا بۆی دەگەڕێین... بە دوکەڵ دڵی خۆمان دەدەینەوە و بە گومانەوە پارچە ورد و خاشبووەکانی تەماشامان لە خاشاکەکانی ڕۆژدا کۆدەکەینەوە.... لە بیرت نەچێت ئەو کاتەی کانیاوەکان سەرهەڵدەگرن ئیدی درەختەکانیش گۆرانی بۆ هەناسەی سارد و تەمتومانی بینایی دەچڕن...
ئێمە بۆیە لە دایک بووین تا بە حەسرەتەوە بمرین...."
PM:08:12:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه