بۆیه‌كه‌مجار توێژه‌ره‌وه‌كان جگه‌ری به‌رازیان بۆ نه‌خۆشێك داناوه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه چینیه‌كان بۆیه‌كه‌مجار توانیان جگه‌ری به‌راز بۆ كه‌سێك بڕوێننه‌وه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته پاش چه‌ندین ساڵ له تاقیكردنه‌وه‌ی چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵ دێت له له‌شی مرۆڤدا.
كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له زانكۆی"ڤی شیان" ورده‌كاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یان له گۆڤاری"نه‌یچه‌ر" بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر تایبه‌ت و گرنگه له‌م بابه‌تدا ئه‌وه‌یه وه‌رگری ئه‌ندامه‌كه مێشكی مردوه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جگه‌ره له به‌رازێكی بچووك وه‌رگیراوه و له‌ڕووی بۆماوه‌ییه‌وه ده‌ستكاری كراوه و مانگی 3 ی 2024 ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدراوه، بۆماوه‌ی 10 ڕۆژ ئه‌م جگه‌ره له‌جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه‌دا كاریكردوه و له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه توێژینه‌وه‌كه وه‌ستێندراوه.
چاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه بۆ نه‌خۆشه‌كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو نه‌خۆشه‌كه جگه‌ری خۆی پارێزراو بووه له جه‌سته‌یدا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه پێی ده‌وترێت چاندنه‌وه‌ی هاوكار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بتوانێت بژی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی جگه‌ر ی له خۆبه‌خشێكه‌وه پێده‌درێت.
لین وانگ به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه و له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی" ئه‌و جگه‌ره‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كه دانراوه به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریكردوه و هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌ی زه‌رداو و ئه‌لبۆمینی دروستكردوه به‌بێ كێشه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م بابه‌ته به‌ڵگه نییه بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ری به‌راز ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شی مرۆڤ بێت.
پسپۆڕێكی چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ له زانكۆی"ئۆكسفۆرد" پرۆفیسۆر"پیته‌ر فریند" تایبه‌ت به ئاژانسی فرانس پرێس وتویه‌تی" ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه زۆر گرنگ و پێویست بووه و ده‌ریخستوه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سوود له جگه‌ری ئاژه‌ڵێكی وه‌ك به‌راز وه‌ربگیرێت بۆ كه‌سێك كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر هه‌یه"
PM:05:15:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه