چۆن نیشانەکانی شەقی کۆم بناسینەوە؟
وێستگە ستایل-
شەقی کۆم یاخود قڵێشی کۆم بریتییە لە دڕانی بچووک لە ناوپۆشی کۆمدا، زۆرجار بەهۆی زەبر و زەنگ لە کاتی پیساییکردندا دروست دەبێت، دکتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
نیشانە باوەکان بریتین لە:
ئازار لە کاتی پیساییکردندا یان دوای پیساییکردن – زۆرجار ئازارێکی تیژ یان هەستکردن بو سووتانەوە، لە چەند خولەکێکەوە تا چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
1-خوێنی سووری گەشاوە لەسەر کلێنسی تەوالێت یان لەگەڵ پیسایی
2-خوران یان ناڕەحەتی بەردەوام لە دەوروبەری کۆم.
3-دڕان یان درزێکی دیار لە پێستدا – لە هەندێک حاڵەتدا، دەتوانرێت بڕینێکی بچووک لە نزیک دەرچەی کۆم ببینرێت.
4-گرژبوون لە ماسولکەکانی کۆم – هەستێکی توند یان ئازاربەخشە بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکان بەهۆی قڵێشەکەدا.
PM:05:11:29/03/2025
ئهم بابهته 840
جار خوێنراوهتهوه