زاناكان: توانیمان كه‌شتی نوح بدۆزینه‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زانایانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه توانیویانه پاشماوه‌ی كه‌شتی پێغه‌مبه‌ر "نوح" بدۆزنه‌وه كه پێش 5000 ساڵ مرۆڤایه‌تی له لافاوێك ڕزگاركردوه كه گۆی زه‌وی گرۆته‌وه و ئه‌م چیرۆكه‌ش له قورئانی پیرۆز و كتێبه ئاسمانیه‌كانی دیكه‌دا باسكراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" پاشماوه‌ی ئه‌م كه‌شتیه له ناوچه‌یه‌كی توركیا دۆزراوه‌ته‌وه و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و ناوچه‌یه بكرێته شوێنی گه‌شتیاری بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه سه‌ردانی بكه‌ن"
پسپۆڕان ده‌ڵێن" گردێكمان دۆزیوه‌ته‌وه له‌شێوه‌ی به‌له‌م له توركیا، پڕبووه له ئاو و مێژووه‌كه‌ی بۆ 5000 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به دووری 30 كیلۆمه‌تر له باشووری چیای ئارارات له توركیا و درێژی كه‌شتیه‌كه 163 مه‌تره و له جۆرێك كانزا كه مادده‌ی خاوی ئاسته و پێی ده‌وترێت(لیمۆنیت) دروستكراوه، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له قورئانی پیرۆز و ئینجیل باسكراوه"
PM:03:33:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه