دیمه‌نه ڕۆحییه‌كانی ناو مه‌ككه له چه‌ند فۆتۆیه‌كدا
وێستگە ستایل-
چاوی كامێرا‌كان زۆرجار ڕێگا و هۆكارێكن بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ست و چیرۆكه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، زۆرجاریش چركه‌ی جیاواز تۆمار ده‌كه‌ن كه بیرناچنه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان گه‌نجێكی سعودیه و ئه‌م فۆتۆیانه‌ی له‌میانی زنجیره چالاكیه‌كانی 9 هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به فۆتۆ و وێنه‌گرتن"ئێكسپۆجه‌ر 2025" له شاریقه نمایش كردوه و دیمه‌نه‌كانی له‌ناو دڵی مه‌ككه له سعودیه تۆماركردوه و تیایدا ساتی ئیمانی ده‌رخستوه، هاوكات ئه‌و ڕۆحیه‌ته هاوبه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌و جێگایه‌دا بۆ په‌رستشی خودا كۆكردۆته‌وه.
ئه‌م گه‌نجه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ CNN وتویه‌تی" زنجیره فۆتۆكانم ناوناوه" ڕۆحانیه‌ت له‌ناو مه‌ككه‌ی پیرۆز" هه‌مویان ساتی ئیمانی ناوازه‌ی تیایدایه كه موسوڵمانه‌كان تیایدا ده‌ژین كاتێك سه‌ردانی ئه‌م شوێنه پیرۆزه ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و فۆتۆیانه كه چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو، ئافره‌تێكه چه‌تره‌كه‌ی ڕاگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی نوێژ بكات له‌نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بۆچوونی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره دیمه‌نه‌كه خۆشه‌ویستی و ڕێزی نێوان دوو هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رخستوه كه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات هه‌تا له نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
PM:05:19:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه