شێخی ئه‌زهه‌ر: ئافره‌تان یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كانتان بده‌ن بۆ هاوسه‌رگیری دووه‌م
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌حمه‌د كه‌ریم مامۆستای فیقهی به‌راوردكاری له زانكۆی ئه‌زهه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، فره ژنی بابه‌تێكی ڕێگا پێدراوه و له‌سه‌ر خانمان پێویسته هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یان بن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه بكات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی تاوان ئه‌نجامبدات.
له‌میانی دیدارێكدا له پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌م پسپۆڕه وتویه‌تی" هاوسه‌رگیری دووه‌م مافی هه‌موو پیاوێكه و ئه‌م بابه‌ته پێویست به هیچ بیانویه‌ك ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆ پیاوان واجب نییه و گوناهیش نییه به‌ڵكو ڕێگه پێدراوه و ئه‌وانه‌ش كه‌ده‌یانه‌وێت زیاتر له هاوسه‌رێكیان هه‌بێت ئه‌وه ده‌بێت پێوه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری مادی و جه‌سته‌ی و هه‌ست و سۆز په‌یڕه‌وبكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان"
دكتۆر ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت" فره ژنی نه واجبه و نه‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه، ئیمامی عه‌لی له‌سه‌رده‌می خۆیدا ڕێگری كردوه له فره هاوسه‌ری"
PM:05:24:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه