‌کێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و چۆنێتی چارەسەر کردنی

وێستگە ستایل-

بریتییە لە گەڕانەوەی ترشی ناو گەدە بۆ ناو سورێنچک، ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ نەخۆشەکە و ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی دیواری ناوەوەی سورێنچک، دكتۆر شاخه‌وان پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و هۆكار و چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکان
-دڵەکزە
-ئازاری سنگ.
-قووتدانی قورس.
-هەستکردن بە گرێیەک لە قوڕگدا.
-گەڕانەوەی خۆراکی ترش بۆ ناو دەم.
-کۆکەی درێژخایەن.
-تەنگەنەفەسی
-هەرسنەکردنی خۆراک

هۆکارەکانی مەترسی
-قەڵەوی.
-فتقی ناوپەنچک.
-دووگیانی.
-جگەرەکێشان.
-خواردنی ژەمی چەور و گەورە
-خواردنی هەندێک خۆراک، وەکو ترشی و توونی
-قاوە و چا
-خواردنی هەندێک دەرمان، وەکو ئەسپرین.

چارەسەر
شێوازەکانی چارەسەر بریتین لە:

-گۆڕینی شێوازی ژیان، وەک:
-وازهێنان لە جگەرەکێشان.
-دابەزندنی کێش.
-خواردنی چەور و سورکراو و ترشی و بەهارات مەخۆ.
-دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی قاوە و چا.
-دوور بکەوەرەوە لە خواردنی هیچ شتێک نزیکەی چوار کاتژمێر پێش خەوتن.
-پشتییەکی بەرز بەکاربهێنە لە کاتی خەوتن

چارەسەر بە دەرمان وەک:

-PPI: ئەم دەرمانانە بەرهەمهێنانی ترشەڵۆک لە گەدەدا ڕادەگرن، وەک ئۆمێپرازۆڵ.
-ڕێگریکەرانی هیستامین: بۆ ئەو نەخۆشانەی کە دەردانی ترشیان لە شەودا زۆرە، وەک ڕانیتیدین.


PM:05:20:11/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل