ته‌مه‌ن درێژی بۆماوه‌ییه یان مرۆڤ به‌ده‌ست خۆیه‌تی؟
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له‌و بیرۆكه باوانه‌ی له‌سه‌ر ته‌مه‌ن درێژی هه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌م بابه‌ته زیاتر په‌یوه‌ندی به كرۆمۆسۆم و بۆماوه‌وه هه‌یه زیاتر له هه‌ر هۆكارێكی دیكه.
به‌ڵام ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه كه له گۆڤاری"نه‌یچه‌ر میدسن" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه، ئه‌و ژینگه‌یه‌ی مرۆڤ تیایدا ده‌ژی هۆكاری سه‌ره‌كی زوو مردن و زۆر ژیانه زیاتر له هۆكاری بۆماوه‌یی.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ئۆكسفۆرد داتایان له‌سه‌ر نیو ملیۆن هاوڵاتی وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری 164 هۆكار بزانن، چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌یان له‌به‌رچاو گرتوه وه‌ك خۆراك و لایف ستایل و هۆكاری ژینگه‌ی.
زاناكان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه بۆماوه ته‌نها %2 په‌یوه‌ندی هه‌یه به ته‌مه‌ن درێژیه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان %17 به‌رپرسیارن له درێژی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ئه‌وانه‌ش كێشانی جگه‌ره و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و چالاكی جه‌سته‌ی و كوایلیتی ژیان ده‌گرێته‌وه.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرینه‌ی كاته‌كانیان داده‌نیشن، %16 مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌یان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر داده‌نیشن، هاوكات سیستمی خۆراكی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كه ماسی و میوه و سه‌وزه‌ی نوێ و زه‌یتی زه‌یتوون ده‌گرێته‌وه هۆكارن بۆ درێژی ته‌مه‌ن، وه‌رزشكردن به هه‌مان شێوه دۆخی ته‌ندروستی باش ده‌كات و هۆكاره بۆ ته‌مه‌ن درێژی.
PM:05:47:10/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه