هه‌فته‌ی داهاتوو مانگ گیران ڕووده‌دات
وێستگە ستایل-
مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی ڕه‌نگی مانگ ده‌گۆڕێت بۆ سوور، ئه‌م دیارده سروشتیه ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی هه‌فته‌ی داهاتوو ڕووده‌دات.
باشترین شوێن بۆ بینینی ئه‌م دیارده سروشتیه هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكور و باشووره، هه‌ندێك خه‌ڵك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپا ده‌توانن مانگ گیران ببینن.
مانگی سوور یان" خوێناوی" له‌كاتی مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی دروست ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی سێبه‌ری زه‌وی به‌ر به‌شێك له مانگ ده‌كه‌وێت، شه‌پۆله سوره‌كانی تیشكی خۆر له‌ڕێی به‌رگی هه‌واوه ده‌گاته‌وه سه‌ر زه‌وی به‌وه‌ش مانگ به ڕه‌نگی سوور ده‌رده‌كه‌وێت، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ناسا ڕه‌نگه مانگ به ڕه‌نگه‌كانی "پرته‌قاڵی یان زه‌رد یان قاوه‌ی" ده‌ربكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ئاژانسی"ناسا" مانگ یان خۆر گیران، له ساڵێكدا 4 بۆ 7 جار ئه‌گه‌ری ڕودانی هه‌یه، مانگی 9 ی ساڵی ڕابردوو مانگ گیرانی نیمچه‌یی له ئاسمانی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپا بینرا و كۆتا مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی ساڵی 2022ڕویداوه.
دیمه‌نی مانگی خوێناوی یه‌ك كاتژمێری ته‌واو به‌رده‌وام ده‌بێت و باشترین كات بۆ بینینی ئه‌م دیارده‌یه له ئه‌مه‌ریكا كاتژمێر 3 ی به‌یانی ده‌بێت و ته‌نها له ئه‌مه‌ریكای باكور و باشوور ده‌بینرێت، به‌ڵام به‌رواری 7 ی 9 ی ئه‌مساڵ جارێكی دیكه مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی له به‌شێك له ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئوستورالیا و ئه‌وروپا ده‌بینرێت.
PM:05:36:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه