‌ئەم خۆراکانە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگری لە وشکبوونەوەی لەش دەکەن

وێستگە ستایل-

پاراستنی شێی جەستە لە مانگی ڕەمەزاندا هۆکاری سەرەکییە بۆ پاراستنی هێز دورکەوتنەوە لە وشکی جەستەو تەندروستی باشتر، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری  له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كات كه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ له‌ش له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا.

1- باشتر وایە ڕۆژووشکاندن بە ئاو و کەمێک خورما دەست پێبکەیت چونکە ڕێژەیەک شەکر سروشتی دەست دەخات لەگەڵ ئاودانی سروشتی و وردە وردە لە جەستەدا

2- باش نییە لە سەرەتای ڕۆژووشکاندن ڕاستەوخۆ بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە.

3⁃ پێویستە لە ماوەی ڕۆژووشکاندن ونان خواردن 2-3 بوتڵ ئاو بخۆیتەوە و بەم شێوەیەش لە ماوەی پارشێوکردن 2-3 بوتڵ ئاو بخۆیتەوە.

4- بۆیە پێویستە بەردەوام بیت لە خواردنەوەی  ئاو لە نێوان ئێوارەو پارشێو بە چەند شێوازێک تا دەگەیتە نزیکەی 8-10کوپ ئاو لە ڕۆژێکدا.

5- باشتر وایە ئەو خۆراکانە بخورێت کە بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە وەکو خەیار و پرتەقاڵ و تەماتە و کاهوو وە سوپ و ماست پێش نانخواردن و دوای نانخواردن.

6- خواردنەوە گیاییەکان وەک ئاوی نەعنا و ئاوی گوێز هند سوودبەخشە چونکە کانزاکانی تێدایە کە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
7- کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی دەبنەهۆی وشک بونەوە  وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان، و شەربەتی پرۆسێس کراو (ناسروشتی).

8- دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی سوێر یان تون وەک چپسی پەتاتە، ترشیات، خۆراکی دروستکراو ناروشتی و سورەکراو و هتد چونکە تينوێتی زياد دەکات وە بەهارات وەک بیبەر دەبێتە هۆی عارەق کردنەوەو وشکبوونەوە.

-بەدوای نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەشدا بگەڕێ وەک وشکبوونەوەی قورگ و لێوەکان و هەستکردن بە گرژبوون و سەرئێشەو وماندوێتی ئازاری  ماسولکەکان و گۆڕانی ڕەنگی میز.



PM:04:24:09/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌