جۆرج كلۆنی و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بنه‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی"جۆرج كلۆنی" له" ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین" ی هاوسه‌ری بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان، ئه‌گه‌ر ئه‌م جیابونه‌وه‌یه‌ش سه‌ربگرێت ئه‌وه كلۆنی ده‌بێت به‌شێكی زۆری سامانه‌كه‌ی بدات به هاوسه‌ره‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" رادار ئۆنلاین" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" بۆشاییه‌كی زۆر كه‌وتۆته نێوان كلۆنی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رقاڵی كاری تایبه‌تی خۆیانن و كاتیان نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بژین"
بابه‌ته‌كه زیاتر قوڵبۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كلۆنی بڕیاریداوه له‌كارێكی نوێی شانۆگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی برۆدوای له نیویۆرك ڕۆڵببینێت، هاوكات ئه‌مه‌ل بۆته مامۆستای یاسا له زانكۆی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌م دوو هاوسه‌ره ماوه‌ی 11 ساڵه هاوسه‌رگیریان كردوه و كلۆنی و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی دوو منداڵی دوانه‌ی ته‌مه‌ن 7 ساڵن به‌ناوی"ئێلا و ئه‌لیكسانده‌ر" هه‌ردوو منداڵه‌كه ئێستا له‌گه‌ڵ دایكیان له ئۆكسفۆردشایر له به‌ریتانیا ده‌ژین.
باس له‌وه ده‌كرێت جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره سه‌دان ملیۆن دۆلار تێچوه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌دیاریكراوی 300 ملیۆن دۆلاره و پێشتر ئه‌م دوو هاوسه‌ره ئه‌م بابه‌ته‌یان ئاشكرا كردوه.
PM:03:41:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوه‌ته‌وه