توێژینه‌وه‌یه‌ك: له هاوسه‌رگیریدا خانمان له‌ڕووی داراییه‌وه زه‌ره‌یانه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردوه پاش هاوسه‌رگیری خانمان زۆرترین ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌یدای ده‌كه‌ن به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه له خێزانه‌كه‌یاندا خه‌رجی ده‌كه‌ن.
ئیلینا هیرۆلد له په‌یمانگای ئیڤۆ له میونخ وتویه‌تی" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو بارگرانی له‌سه‌ر داهاتی خانمان و پیاوان زیاد ده‌كات، به‌دیاریكراوی ئه‌مه چه‌ند ساڵێك پاش هاوسه‌رگیری ده‌رده‌كه‌وێت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" پیاوان پاش هاوسه‌رگیری داهاتیان گۆڕانكاریه‌كی زۆری به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام خانمان پاشه‌كشه‌ی زۆر له داهاتیاندا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش پاش چه‌ند ساڵێك هه‌ستی پێده‌كه‌ن"
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه" خانمان ته‌نها به هاوسه‌رگیری %20 ی داهاته‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ن و به له‌دایكبوونی یه‌ك منداڵ %50 ی داهاته‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن"
PM:04:56:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه