ڕێنمای گرنگ بۆ كاتی به‌ربانگ
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن گرفتی گه‌ده‌یان بۆ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت پاش به‌ربانگ كردنه‌وه، دکتۆر دارا پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا هەندێک ئامۆژگاری و ڕێنمای گرنگ بۆ كاتی به‌ربانگ ده‌داته ڕۆژوه‌وانه‌كان.
1-پێش دەستكردن بە نانخواردنی یەک دەنك خورما بخۆ بۆ قەرەبووكردنەوی ئەو ڕێژە شەكرەی كە لەدەستتداوە، پاشان پەرداخێك ئاو بخۆرەوە پێش دەستكردن بە نانخواردن.
2-سەرەتای نانخواردن بە شۆربایەكی گەرم دەستپێبكە چونكە گەدەت نەرم دەكاتەوە و لە ئازاری گەدە دەتپارێزێت پاشان زەڵاتە بخۆ دواتر ژەمە سەرەكییەكە.
3-كاتی بەربانگ خواردنی جیاواز بخۆ وەك: زەڵاتە، گۆشت، ماسی، پاقلەمەنییەكان.
4-ڕێژەیەكی باش لە ئاو بخۆرەوە لەنێوان نانی ئێوارە و پارشێودا.
PM:04:46:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه