به‌هۆی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی هه‌یه‌تی ناوی چۆته كتێبی گینسه‌وه
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی هندستان كه ته‌مه‌نی 18 ساڵ به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی موو به ڕوخساریه‌وه ناوی چۆته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان و هه‌ر سانتیمه‌ترێك چوارگۆشه له ڕوخساری 201.72 مووی پێوه‌یه و به گشتی %95 ی ڕوخساری به موو داپۆشراوه به‌هۆی ئه‌و دۆخه تایبه‌ت و ده‌گمه‌نه‌ی تیایدایه‌تی و حاڵه‌ته‌كه‌ی پێی ده‌وترێت"سیندرۆمی گورگ".
به‌گوێره‌ی داتاكانی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تائێستا به نزیكه‌ی ته‌نها 50 حاڵه‌تی توشبوون به‌م سیندرۆمه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار كراوه له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه.
باتیدار له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی تیایدایه‌تی وتویه‌تی" گرفتی زۆر هاتۆته پێشم به‌دیاریكراوی له‌سه‌ره‌تای قۆناغه‌كانی خوێندنم، ئه‌و كه‌سانه‌ی له خوێندنگه له‌گه‌ڵم بوون له ڕوخسارم ترساون به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات كه ده‌بوون به هاوڕێم له‌وه تێده‌گه‌یشتن كه ترسناك نیم"
سه‌باره‌ت به لێكردنه‌وه و لابردنی موه‌كانی ڕوخساری باتیدار ده‌ڵێت" زۆر كه‌س پێیان وتووم موه‌كان له ڕوخسارم لاببه‌م، به‌ڵام من به‌و شێوه‌یه خۆمم به‌دڵه و نامه‌وێت شێوه‌م بگۆڕم"
PM:04:11:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه