شاكیرا له نه‌خۆشخانه‌یه و ئاهه‌نگه‌كانی وه‌ستاندوه
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌ستێره‌ی كۆڵۆمبی"شاكیرا" ئاهه‌نگه‌كانی خۆی وه‌ستاندوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی بوه و بۆ چاره‌سه‌ر چۆته نه‌خۆشخانه.
شاكیرا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له" ئینسگرام و ئێكس" په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له‌ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه و پزیشكه‌كان ئاگاداریان كردۆته‌وه دۆخی ته‌ندروستی ڕێگه به‌وه نادات بچێته سه‌ر سته‌یج و گۆرانی بڵێت.
شاكیرا له په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" زۆر خه‌مبارم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم بچمه سه‌ر سته‌یج، زۆر به په‌رۆش بووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واداره‌كانم له پیرۆ ببینم" ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شاكیرا بڕیار وابووه ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت له پیرۆ ساز بكات و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌واداره‌كانی پێشوازیان لێكردوه.
سه‌باره‌ت به دووباره كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاكیرا وتویه‌تی" ئومێد ده‌كه‌م زوو چاكببمه‌وه، پلانی ئه‌وه‌شم هه‌یه له نزیكترین كاتدا به‌روار دابنێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه ئه‌نجامبده‌م"
بڕیار وایه پاش ئه‌نجامدانی زنجیره كۆنسێرتێك له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌مه‌ریكای لاتین سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا بكات له مانگی 5 ئه‌مساڵ و زنجیره ئاهه‌نگه‌كه هه‌تا مانگی یۆنیۆ ده‌خایه‌نێت.
PM:09:13:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه