به‌وێنه..ئه‌ستێره‌كان له‌سه‌ر فه‌رشی سوور خه‌ڵاتی بافتا یان پێدرا
وێستگە ستایل-
دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌كادیمیای به‌ریتانی بۆ فیلم"بافتا" ڕووداوێكی گرنگه له دروستكردنی سینه‌ما له به‌ریتانیا، له كه‌شێكی هه‌ور و باران له به‌ریتانیا خه‌ڵاته‌كان پێشكه‌شكراوه.
گه‌ڕی 78 هه‌مین له خه‌ڵاته‌كانی بافتا له‌سه‌نته‌ری" ساوس بانك" له له‌نده‌ن ڕێكخراوه و ئه‌كته‌ری سكۆتله‌ندی و ئه‌ستێره‌ی درامای "Doctor Who" ده‌یڤید تینانت و جیڤ گۆلدبلم كه به‌شداری فیلمی "Wicked" به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان كردوه.
پاشا و شاژنی ویلز" ولیام و كه‌یت" له‌م ئاهه‌نگه‌دا ئاماده نه‌بوون و له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان گه‌شتیان ب دورگه‌ی"كاریبی" كردوه بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی ناوه‌ڕاستی وه‌رز و دواین جار ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌شداری خه‌ڵاته‌كانی بافتا یان كردوه ساڵی 2023 بووه، هاوكات ساڵی 2010 ولیام سه‌رۆكی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی بافتا بووه.
زۆرینه‌ی میوانه‌كانی ئه‌م ئاهه‌نگه به‌جلوبه‌رگی سادده‌وه به‌شداربوون و ڕه‌نگی جلوبه‌رگه‌كانیان زیاتر ڕه‌ش و سپی بووه، وه‌ك هاوخه‌میه‌ك بۆ كاره‌ساتی سوتانی شاری لۆس ئه‌نجلوس له ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌ی ڕابردوو خه‌ڵاتی ئۆسكار تیایدا دابه‌شكرا و زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌كان به‌جلوبه‌رگی ڕه‌نگ ڕه‌ش و سپی به‌شداربوون.
PM:08:57:17/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه