خانمه هونه‌رمه‌ندێك له ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاسمانه‌وه بۆ ته‌رمێك له‌ناو شوقه‌یه‌كدا
وێستگە ستایل-
پۆلیسی كۆریای باشوور مردنی "كیم سای رون" خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا كرد پاش ئه‌وه‌ی به مردووی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه.
كیم ته‌مه‌ن 24 ساڵ یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2022 ه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكی هاتوچۆدا كه‌به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه زیانی پێگه‌یشتووه و له‌م ڕۆژانه‌شدا ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی "یونهاب" تایبه‌ت به هه‌واڵ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه یه‌كێك له هاوڕێكانی ئه‌م خانمه زانیویه‌تی"كیم" مردوه پاش ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی سه‌ردانی بكات له ماڵه‌كه‌یدا به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی نه‌بووه په‌یوه‌ندی كردوه به پۆلیسه‌وه"
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو تا ئێستا و له‌ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمی ئه‌م خانمه هیچ كارێكی كوشتن پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی پۆلیس وتویه‌تی"لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌م خانمه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی دیاری بكرێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كاریه‌كی دیكه‌ی نه‌خستۆته ڕوو.
PM:08:05:16/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه