ڤیدیۆ: پیاوێك ڕۆژانه 30 هێلكه ده‌خوات
وێستگە ستایل-
پیاوێك بڕیاریداوه چالێنجێكی جیاواز بكات بۆ ئه‌وه‌ش له مانگێكدا به نزیكه‌ی 1000 هێلكه‌ی خواردوه و ڕۆژانه‌ش 30 هێلكه به‌و ئامانجه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی به‌هێزبێت و چه‌وری له‌شی دابه‌زێت به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بینیویه‌تی جیاوازبووه.
جۆزێق ئه‌یفه‌رت له تۆكیۆ- ژاپۆن ده‌ژی له یه‌ك مانگدا 1000 هێلكه‌ی خواردوه هه‌وڵیداوه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌هێنێت له‌جیاتی به‌كارهێنانی ده‌رزی ستیرۆید بۆ دروستكردنی ماسولكه هێلكه بكاته جێگره‌وه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م ڕۆتینه نامۆیه‌ی جۆزێڤ به‌كاریده‌هێنێت بریتیه له خواردنی هێلكه له هه‌موو ژه‌مه‌كانی و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی هه‌ڵگرتنی كێشی قورس بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ.
ئه‌م گه‌نجه پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م چالێنجه و پاش ئه‌وه‌ش چه‌ند پشكنینێكی بۆ خۆی كردوه و كێشی جه‌سته‌ی خۆی كردوه و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه پاش یه‌ك مانگ له ئه‌نجامدانی ئه‌م چالێنجه 6 كیلۆگرام له كێشی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی زیادی كردوه و هاوكات توانای هه‌ڵگرتنی 20 كیلۆ زیاتری هه‌بووه به‌راورد به پێشتر.
PM:03:46:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه