ڤیدیۆ: ئافره‌تێك مۆبایله‌كه‌ی له گیرفانیدا ته‌قیيه‌وه
وێستگە ستایل-
له به‌رازیل كامێری چاودێری ناو سۆپه‌رماركێتێك ساتی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلێكی تۆماركردوه له گیرفانی ئافره‌تێك كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رقاڵی بازاڕكردبوون، له شاری ئه‌نا بۆلیس له‌و وڵاته.
ڕووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕویداوه، له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌م ئافره‌ته ده‌ركه‌وتوه كه له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی له گیرفانیدا زۆر ده‌ترسێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ده‌دات.
هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه تایبه‌ت به ئاژانسی"لیما" ی به‌رازیلی وتویه‌تی"بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری گیرفانی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌وڵیداوه به قه‌میسه‌كه‌ی به‌ری ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه"
ئه‌م ئافره‌ته پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتوه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌لفرێدۆ ئه‌براو" سوتانه‌كه‌ی له جۆری پله یه‌ك و دوو بووه و له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.
PM:03:31:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه