ڤیدیۆ: ته‌مێكی زۆر ئاسمانی فلۆریدای گرتۆته‌وه
وێستگە ستایل-
دانیشتوانی ویلایه‌تی فلۆریدا باسیان له‌وه كردوه ته‌مێكی زۆر كه بۆنی مادده‌ی كیمیاوی لێدێت ئاسمانی ویلایه‌ته‌كه‌یان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی گرتۆته‌وه ئه‌وه‌ش ترسی دروستكردوه لایان كه زیان به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیان بگه‌یه‌نێت.
خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی كه‌شوهه‌وا ئاگایداوه له‌باره‌ی ئه‌و ته‌مه چڕه‌ی له نزیك ناوچه‌ی جاكسۆنڤیل و تالاهاسی بڵاوبۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی دروستبوونی ته‌م دیارده‌یه‌كی سروشتی و ئاساییه به‌ڵام به‌وته‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێیه ئه‌وه یه‌كه‌مجاریانه ته‌مێكی له‌و جۆره نامۆ ببینن، ته‌مه‌كه له شێوه‌ی دوكه‌ڵه ئه‌گه‌رچی هیچ جۆره ئاگرێك له ناوچه‌كه‌دا نه‌كه‌وتۆته‌وه.
چه‌ندین هاوڵاتی كه دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن باسیان له‌وه كردوه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتوه وه‌ك"كۆكه و هه‌وكردنی قوڕگ و قورسبوونی هه‌ناسه و خورو و سووربونه‌وه‌ی چاو و گێژبوون و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و دروستبوونی گرفت له كۆئه‌ندامی هه‌رسیاندا"
مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو له‌باره‌ی ئه‌م ته‌مه یه‌كه‌م ڕاپۆرت بڵاوكرایه‌وه، دانیشتوانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز له‌سه‌رتاسه‌ری فلۆریدا باسیان له‌وه كردوه ته‌مێكی چڕی بۆن ناخۆش سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه‌یانی داپۆشیوه، ئه‌م مانگه جارێكی دیكه ئه‌م بابه‌ته دروستبۆته‌وه و لایان وایه به‌هۆیه‌وه توشی نه‌خۆشی بوون، به‌ڵام پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن توشبوونی هاوڵاتیان به‌نه‌خۆشی هۆكاره‌كه‌ی ڤایرۆسی وه‌رزی زستانه‌یه و ئه‌م دووكه‌ڵ و ته‌مه ته‌نها نه‌خۆشیه‌كه‌ی خراپتر كردوون و هۆكار نییه بۆ توشبوونیان به نه‌خۆشی.
PM:03:18:13/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه