‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانی به‌یانی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشانه‌ به‌خۆڕاییه‌

وێستگە ستایل-

دكتۆر پشده‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاگای داوه‌ته‌ هاوڵاتیان به‌یانی چوار شه‌ممه‌ 12 ی 2 ی 2025 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانی له‌ شاری سلێمانی به‌خۆڕای چه‌ند نه‌خۆشێك ده‌بینێت.

ئه‌م پزیشكه‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ پۆستێكدا نوسیویه‌تی"بۆ هەموو ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان(کۆکەی درێژخایەن ،خیزەی سنگ،لووت گیران و پرخە،هەوکردنی قەسەبات) هەیە لە تەمەنی لەدایک بوونەوە تا هەژدە ساڵی سبەینێ چوار شەممە لە کاتژمێر نۆی بەیانیەوە ئەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بکەن کە لە لایەن پسپۆڕی کۆئەندامی هەناسەی منداڵان دکتۆر پشدەر بە بێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ ئەکرێت"

نەخۆشخانەی ئەڵمانی نەخۆشخانەیەکی حکومییەو ئەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی شۆڕش و بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی.


PM:09:07:11/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 4236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌