ڤیدیۆ: دیمه‌نی ئاژه‌ڵێكی ده‌گمه‌ن تۆماركرا
وێستگە ستایل-
گرته ڤیدیۆیی ئاژه‌ڵێك بڵاوبۆته‌وه كه هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی گۆڕاوه و به‌هۆیه‌وه میلانین له تاڵه موه‌كانیدا نییه و به‌هۆیه‌وه ڕه‌نگی سپی بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه شۆفێرێك به‌ڕێكه‌وت گرته ڤیدیۆیی ئاسكێكی"ئالبینۆ" ی سپی تۆماركردوه كه له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك وه‌ستاوه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دیاری بكات كه ڤیدیۆكه‌ی تیادا تۆماركردوه.
چاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه باسیان له‌وه كردوه دیمه‌نه‌كه له كه‌نه‌دا تۆماركراوه و هه‌ندێكی دیكه‌ش لایان وایه دیمه‌نه‌كه له‌ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.
ئه‌م ئاسكه ڕه‌نگ سپیانه ده‌گمه‌نه و له 100 هه‌زار ئاسك یه‌ك ئاسك له‌دایك ده‌بێت، هۆكاری سپی بوونی ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی مادده‌ی میلانین ده‌گه‌ڕێته‌وه له پێستیدا و زۆر به كه‌می ئه‌م ئاسكه زیاتر له ساڵێك ده‌ژین.
PM:08:24:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه