بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن..ئه‌م شه‌ربه‌ته بخۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی بابه‌تێكی زانستی كه گۆڤاری"Times of India" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر پێش ڕاهێنانی وه‌رزشی سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره و ڕێگری ده‌كات له پیربوونی خانه‌كانی مێشك به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی"ویك فۆرست" ئه‌نجامدراوه و به‌شداربوه‌كان ته‌مه‌نیان له 55 ساڵ زیاتر بووه هه‌فتانه سێ جار پێش ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی بڕێك شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ریان خواردۆته‌وه.
كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه
ئه‌م تیمی توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵیانداوه ڕێگایه‌م بدۆزنه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر توانای مێشك به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجامده‌ده‌ن سوودی زۆری بۆ مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت.
ئۆكسیدی نیتریك
به‌شێك له ئۆكسیدی نیتریك كه له‌ناو چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه ئه‌و به‌شانه‌ی له‌ش به‌هێز ده‌كات كه گرفتی كه‌می ڕێژه‌ی ئۆكسجینی هه‌یه یان پێویستی به ئۆكسجین هه‌یه و مێشك به‌شێكی گه‌وره‌یه له مێشك كه پێویستی به ئۆكسجین هه‌یه.
هاوكات ئه‌و نیتراته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه یارمه‌تی گه‌یشتنی خوێن ده‌دات به ته‌واوی له‌ش به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن و ئه‌م سه‌وزه‌یه ده‌خۆن سوڕی خوێنیان چالاكتر ده‌بێت.
PM:08:50:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه