ماكرۆن..ڤیدیۆیه‌كی سه‌ماكردن و گۆرانی وتنی خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
سه‌ما ده‌كات و گۆرانی ده‌ڵێت، ئه‌م ڤیدیۆیه سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا "ئیمانیۆل ماكرۆن" له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی"ئێكس" بڵاویكردۆته‌وه و ڤیدیۆكه به زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكراوه.
ماكرۆن له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی" ته‌نها ویستم دڵتان خۆش بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ڤیدیۆیه‌م دروستكردوه" هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیوه باسیان له‌وه كردوه به ڤیدیۆكه زۆر پێكه‌نیون.
سه‌باره‌ت به‌م ڤیدیۆیه ماكرۆن ده‌ڵێت" ده‌توانین به‌هۆی زیره‌كی ده‌ستكردوه شتی زۆر گه‌وره دروست بكه‌ین، وه‌ك له بوتری ته‌ندروستی و ووزه و ژیان له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌وروپا و فه‌ڕه‌نسا سوود له‌م چانسه وه‌ربگرن"
شایه‌نی باسه، كۆنگره‌ی كاركردن له‌سه‌ر زیره‌كی ده‌ستكرد سبه‌ی له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ماكرۆن سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هندستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌نزیمه‌ی 100 وڵات به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن له‌ناویاندا كۆمپانیای OpenAI كه دروستكه‌ری "چات جی پی تی" بووه.
PM:08:50:09/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه