كه‌مانچه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن به‌نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
كه‌مانچه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له جۆری"سترادیڤاریۆس" كه له‌لایه‌ن "ئه‌نتۆنی سترادیڤاری" ساڵی 1714 دروستكراوه له ماوه‌ی "چه‌رخی ئاڵتونی" به‌نرخی 11.3 ملیۆن دۆلار له مه‌زادێكی ئاشكرا ڕۆژی هه‌ینی له نیویۆرك فرۆشرا، ئه‌وه‌ش سێهه‌م كه‌مانچه‌یه به‌و نرخه بفرۆشرێت.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری"سۆزبیز" له ئه‌مه‌ریكا" ماریكلاودیا" له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی"ئه‌م كه‌مانچه‌یه زۆر ده‌گمه‌ن و تایبه‌ته و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی میوزیكی كلاسیك، ده‌نگه‌كه‌ی كاریگه‌ری هه‌بووه و مێژوه‌كه‌ی میوزیسیانه‌كانی كۆكردۆته‌وه و ناوی "یواكیم ماسترادیڤاریۆس" ه و پێشتر دووجار كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه"
سه‌نته‌ری"سۆزبیز" تایبه‌ت به مه‌زاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه هۆكاری تایبه‌تمه‌ندبوونی ئه‌م كه‌مانچه‌یه بۆ ده‌نگه تایبه‌ت و قوڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه"
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مانچه‌یه ببه‌خشرێت به په‌یمانگای"نیو ئینگلاند بۆ میوزیك"NEC له بۆستن، له‌لایه‌ن كه‌مانچه‌ژه‌نی ناودار"سی- هۆن" خاوه‌ندارێتی كراوه، مه‌رجی فرۆشتنه‌كه‌شی ئه‌وه بووه پاره‌كه‌ی بۆ خوێندنی خوێندكاران به‌كاربهێنێت.
PM:05:58:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه