خزمه‌تگوزاری كۆپه‌رنیكۆس: مانگی 1 ی ئه‌مساڵ گه‌رمترین بوو
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند مانگی 1 ی ئه‌مساڵ گه‌رمترین مانگی 1 بوه تائێستا تۆماركرابێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
خزمه‌تگوزاری "كۆپه‌رنیكۆس" تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا سه‌ربه‌یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا كه بڵاویكردۆته‌وه تیایدت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پله‌ی گه‌رما له مانگی 1 ی ئه‌مساڵ گه‌یشتۆته دۆخی ته‌واو جیاواز به‌راورد به ساڵانی به‌ر له شۆڕشی پیشه‌سازی.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه مانگی ڕابردوو تۆماركراوه 1.75 پله زیاتر بووه به‌راورد به مانگی 1 له ساڵانی به‌ر له شۆڕشی پیشه‌سازی.
ساڵی پار زاناكان باسیان له‌وه كرد مانگی 1 ی ساڵی ڕابردوو یه‌كه‌م جار بووه پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر ئاستی جیهانی 1.5 پله زیاتر بووه به‌راورد به هه‌مان مانگ به‌ر له شۆڕشی پیشه‌سازی، هاوكات خزمه‌تگوزاری كۆپه‌رنیكۆس له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رمای گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه له ڕابردوودا ئه‌م بابه‌ته نه‌بووه.
PM:05:50:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه