پسپۆڕان: ئه‌گه‌ری هه‌یه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له توركیا ڕوبدات
وێستگە ستایل-
زاناكان ئاگای ده‌ده‌ن له‌وه‌ی جارێكی دیكه بومه‌له‌رزیه‌كی به‌هێز له توركیا ڕوبدات به‌هۆیه‌وه گیانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌م ئاگایدانه پاش دوو ساڵ دێت له ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
توێژه‌ری بومه‌له‌رزه‌زانی "ناسی جۆرۆر" تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی وتویه‌تی" ته‌نها له ئه‌سته‌نبوڵ نزیكه‌ی 100 هه‌زار باڵه‌خانه مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه بێجگه له‌و زیانه ئابوریه‌ی به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه كه ڕه‌نگه بڕه‌كه‌ی بگاته ملیاره‌ها دۆلار"
جۆرۆر ده‌شڵێت" دانشتوانی ناوچه‌كه ئاگاداری ئه‌و مه‌ترسییه نین كه له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، ئه‌و ڕێكارانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ی توركیا به‌رامبه‌ر بومه‌له‌رزه خۆڕاگر بێت وه‌ك پێویست نییه"
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی توركیا"موراد كۆرۆم" وتویه‌تی" ئه‌سته‌نبوڵ ناتوانێت به‌رامبه‌ر بومه‌له‌رزه خۆڕاگر بێت" ئه‌م ئاگاداریانه پاش ئه‌وه دێت هێشتا ناوچه‌كه كاریگه‌ریه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 2023 به‌سه‌ره‌وه ماوه كه به‌هۆیه‌وه 53 هه‌زار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 100 هه‌زار هاوڵاتی بریندار بوون.
هاوكات ساڵی 1999 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 4.7 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕویدا به‌هۆیه‌وه 17 هه‌زار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، توركیا كه‌وتۆته سه‌ر هێڵی بومه‌له‌رزه به‌دیاریكراوی شاری ئه‌سته‌نبوڵ نزیك ئه‌م هێڵه‌یه كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه و سه‌نته‌ری ئابووری ئه‌و وڵاته‌یه.
PM:05:39:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه