په‌رواز: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به من ناكات ئیشه‌ڵا توشی شێرپه‌نجه ببێت
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ"په‌رواز حسێن" له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌یداوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م خانمه ڕاستی نه‌كردوه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه‌ی و توشی شێرپه‌نجه نه‌بووه.
په‌رواز ده‌ڵێت" ئیشه‌ڵا ئه‌وه‌ی به‌من ده‌ڵێت درۆ ده‌كه‌م كه توشی شێرپه‌نجه بووم و ته‌نها سیناریۆیه، ئه‌وه ئیشه‌ڵا خۆی توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت و وه‌ك من چوار ده‌رزی كیمیاوی وه‌رده‌گرێت و بستێك له ڕیخۆڵه‌ی ببڕن، من ته‌مسیلم نه‌كردوه، ئیشه‌ڵا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕده‌كات ئیمانداره و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕناكات وه‌ك منی لێبێت"
ساڵی پار ئه‌م خانمه توشبوونی خۆی به شێرپه‌نجه ڕاگه‌یاند، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان ئاشكرای كرد چاكبۆته‌وه .
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کرد‌و و پاش ماوه‌یه‌ك جیابوونه‌وه، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی دوباره به‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن و ئاشكرایان كرد گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه لای یه‌كتری.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی2013 لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.
PM:04:59:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه