باڕبیه‌كه‌ی تایوان به ئه‌نفلۆنزا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی تایوانی"باربی سۆ" كه له‌سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ك پاڵه‌وانێكی ڕۆمانسی درامای ته‌له‌فیزۆنی"باخچه‌ی نه‌یزه‌ك" له ساڵی 2001 ڕۆڵی بینیوه، له‌ته‌مه‌نی 48 ساڵیدا به‌هۆی توشبوون به ئه‌نفلۆنزا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م خانمه كه به ناوی"بیگ ئاس" ناوبانگی ده‌ركردوه پشووی خێزانی له ژاپۆن به‌سه‌ر بردوه و خوشكی باربی سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"خوشكه دڵ باشه‌كه‌م به‌هۆی توشبوونی به هه‌وكردنی سییه‌كان پاش توشبوونی به ئه‌نفلۆنزا گیانی له‌ده‌ستداوه"
ئه‌م دوو خوشكه تیمی میوزیكه‌كه‌یان "S.O.S" به‌ناوبانگ بوون، باربی ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له درامای تایوانی ڕۆمانسی"باخچه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان" و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه.
پێشتر باربی ماوه‌ی 11 ساڵ هاوسه‌ری پیاوێكی چینی خاوه‌ن كار بووه به‌ناوی"وانگ شیاوڤی" و دایكی دوو منداڵبووه و ماوه‌ی 3 ساڵه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه.
PM:09:37:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه