چاڵه‌كه‌ی ژاپۆن هاوڵاتیانی ترساندوه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا چاڵێك بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌ی قوتدا له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی جوت ساید له باكوری تۆكیۆ، ئه‌مه ترسی له‌دڵی هاوڵاتیاندا دروستكردوه و خه‌می ئه‌وه‌یان هه‌یه چاڵه‌كه گه‌وره‌تر ببێت و حاڵه‌تی له‌م جۆره دوباره ببێته‌وه.
كاره‌ساته‌كه ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕویداوه پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌شه‌قامی ڕێگایه‌ك له پارێزگای سایتاما له باكوری تۆكیۆ بارهه‌ڵگرێكی تێكه‌وتوه كه 3 تۆن كێشه‌كه‌ی بووه و پیاوێكی ته‌مه‌ن 74 ساڵ شۆفێری بووه، تائێستا چوار تیمی تایبه‌ت هه‌وڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی شۆفێره‌كه و بارهه‌ڵگره‌كه‌یانداوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌رپرسانی ناوخۆی ناوچه‌كه باسیان له‌وه كردوه پانی ئه‌م چاڵه 10 مه‌تر بووه بۆ یه‌كه‌مجار كه ڕوداوه‌كه ڕویداوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ڕوبه‌ره‌كه‌ی چوارجار زیاتر بووه و گه‌یشتۆته 40 مه‌تر و هێشتا ڕوبه‌ره‌كه له فراوانبوندایه.
به‌رپرسی ناوچه‌ی سایتاما باسی له‌وه كردوه پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌ی شۆفێره‌كه ئاسته‌نگی هاتۆته پێش به‌هۆی فراوانبوونی چاڵه‌كه، ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌ی قورس‌تر كردوه، بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان داوا له 200 خێزان كراوه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین شوێنه‌كانی خۆیان چۆڵبكه‌ن
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ژێرخان و گواستنه‌وه و گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه پشكنین بۆ سیستمی ئاوه‌ڕۆی سایتاما و 6 پارێزگای دیكه بكات كه به نزیكه‌ی 39 ملیۆن هاوڵاتی تیایدا ده‌ژین.
PM:10:08:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه