توێژینه‌وه‌یه‌ك: نه‌وه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌مه‌نی داپیر و باپیره‌كان ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئاشكرایه به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ نه‌وه‌دا چێژێكی زۆر تایبه‌ت ده‌دات به نه‌نك و باپیره‌كان، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی داپیره و باپیره‌كان نه‌یزانن ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دیدار و به‌یه‌ك گه‌یشتنه سوودی هه‌یه بۆیان.
به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه "پرۆژه‌ی ژنان بۆ پیربونی ته‌ندروست" له ئوستورالیا بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا 186 داپیر و باپیر به‌شداریان كردوه ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و نه‌نك و باپیرانه‌ی هه‌فتانه یه‌ك ڕۆژ گرنگی به نه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به زه‌هایمه‌ر كه‌متره به‌راورد به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی نه‌وه‌كانیان نابینن، هاوكات ئه‌م دیده‌نیه خه‌ڵه‌فانیش دواده‌خات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه"گرنگیدان به نه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 5 ڕۆژ له هه‌فته‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر توانای مێشك دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ردانكردنی هه‌فتانه واته جارێك یان دووجار له هه‌فته‌دا سوودی ته‌ندروستی و ده‌رونی هه‌یه"
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو، هه‌بوونی نه‌وه له‌ژیانی داپیره و باپیره‌كاندا واده‌كات ژیانیان زیاتر پڕ چێژ ببێت و توانای جه‌سته‌ی و مێشكیان باشتر بێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ردانكردنی نه‌وه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی كوالیتی ژیانی داپیره و باپیره ده‌بێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نیت و نه‌وه‌ت هه‌یه ئه‌وه پێویسته ئه‌وه بزانیت هه‌بوونی نه‌وه‌كانت له ژیانتدا ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌كی خێزانی گه‌رم نییه به‌ڵكو كلیلێكه بۆ باشكردنی ته‌ندروستی و درێژكردنی ته‌مه‌ن بۆ هه‌ردوولا"
PM:03:17:01/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه