‌ڤیدیۆ: ماسیه‌كی قرش نزیك بوو له‌وه‌ی‌ په‌رییه‌كی ده‌ریا بكوژێت

وێستگە ستایل-

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مه‌له‌وانێكی ئافره‌ت و قرشێك كه‌له‌ناو حه‌وزێكی ماسیدا تۆماركراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ ماسیه‌ قرشه‌كه‌ زۆری نه‌ماوه‌ سه‌ری خانمه‌ ڕوسیه‌كه‌ لێبكاته‌وه‌ و ڕووداوه‌كه‌ له‌ باخچه‌ی‌ شیشوانگبانا له‌ هه‌رێمی یۆنان له‌ چین ڕویداوه‌.



ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ له‌ حه‌وزه‌كه‌دایه‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌، جلوبه‌رگی په‌ری ده‌ریای پۆشیوه‌ و له‌ناو حه‌وزه‌كه‌دا نمایش ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ماسییه‌كی قرش په‌لاماری ده‌دات.


سه‌ره‌تا ماسی قرشه‌كه‌ به‌ئارامی نزیكی ئه‌م خانمه‌ نمایشكاره‌ ده‌بێته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ به‌كتوپڕی شه‌ویلگه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ له‌سه‌ری توند ده‌كات، ئه‌م ماسییه‌ش درێژیه‌كه‌ی‌ 20 پێیه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ ناوبه‌ناو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌م نمایشكاره‌ی‌ ناو ئاو چانسی هه‌بووه‌ توانیویه‌تی زوو خۆی ڕزگار بكات و به‌ئاراسته‌ی‌ ڕووی ئاوه‌كه‌ ڕاده‌كات.


PM:09:08:30/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌