‌ڤیدیۆ: ناسا تۆمارێكی نوێی ده‌نگی كونه‌ڕه‌شه‌كانی بۆشای ئاسمانی بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

له‌ هه‌نگاوێكی زانستی نوێدا، ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ بۆشای ئاسمان"ناسا" تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ بۆشای ئاسمان و له‌ كونه‌ڕه‌شه‌كاندا تۆماركراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری هێشووی بیرسیۆس، كه‌ 250 ملیۆن ساڵی ڕوناكی له‌ زه‌ویه‌وه‌ دووره‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ "sciencealert" بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌پۆله‌ ده‌نگیه‌كان كه‌ له‌توانای مرۆڤدا نییه‌ بیبیستێت به‌هۆی شه‌پۆله‌ نزمه‌كانیانه‌وه‌ به‌ڵام ده‌ستكاری كراون به‌ پله‌ی‌ 57 و 58 پله‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوێی مرۆڤ توانای بیستنی هه‌بێت.

ئه‌م شه‌پۆله‌ ده‌نگیانه‌ بۆیه‌كه‌مجار ساڵی 2003 دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پسپۆڕانی فه‌له‌ك توانیویانه‌ له‌ڕێی جوڵه‌ی‌ شه‌پۆله‌كان له‌ڕێی گازه‌ گه‌رمه‌كان و پلازمای ده‌وری كونه‌ڕه‌شه‌كان ئه‌م ده‌نگانه‌ تۆمار بكه‌ن.

پسپۆڕان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ پرۆسه‌ی‌ شه‌پۆلی ده‌نگی توانیویانه‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ تۆمار بكه‌ن، ده‌شڵێن"ئه‌م ده‌نگانه‌ هاوشێوه‌ی‌ توڕه‌ی‌ و دڵه‌ڕاوكێ وایه‌."

ئه‌م شه‌پۆله‌ ده‌نگیانه‌ قوڵترین ده‌نگه‌كانی گه‌ردونه‌ و له‌سه‌ر شه‌پۆلی نزمه‌ به‌ نزیكه‌ی‌ ده‌گاته‌ ملیۆنه‌ها ساڵ و مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ناتوانێت گوێ بیستی ببێت.

داهێنانه‌كه‌ هه‌نگاوێكی زۆرباشه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ دیارده‌ گه‌ردونیه‌ ئاڵۆزه‌كان و شه‌پۆله‌ گه‌رمیه‌كان ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن له‌ گه‌رمكردنی گاز و پلازمای نێوان هه‌ساره‌كان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌ستێره‌ی‌ هێشوییه‌كانی گه‌ردوون.



PM:09:38:28/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌