پسپۆڕان: ئه‌م ئه‌په به‌كارمه‌هێنن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئاگای ده‌ده‌ن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌پێكی نوێی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌ناوی "DeepSeek" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه زانیاری ناڕاست بڵاوبكاته‌وه له‌گه‌ڵیدا حكومه‌تی چین سوود له داتای كه‌سی به‌كارهێنه‌ر وه‌ربگرێت له‌ڕێی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌وه.
ئه‌م ئه‌په كه تێچوه‌كه‌ی زۆر كه‌مه وایكردوه ملیۆنه‌ها دۆلار زیان به‌ر بازاڕ و پشكی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكا بگات ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌م ئه‌په خۆڕاییه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له به‌ریتانیا و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش ئاگای داوه‌ته كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا له دروستبوونی ئه‌م ئه‌په.
دیپ سیك بۆته جێگای سه‌رنج له جیهانی ته‌كنه‌لۆجیادا چونكه به نرخێكی زۆر كه‌متر هاوشێوه‌ی ئه‌پی"چات جی پی تی" كاریگه‌ری هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته مامۆستایه‌كی بواری زیره‌كی ده‌ستكرد له زانكۆی ئۆكسفۆرد "مایكل وولدردج" تایبه‌ت به گۆڤاری" گاردیان" وتویه‌تی" دوور نییه ئه‌م ئه‌په له‌لایه‌ن حكومه‌تی چین به‌كاربهێندرێت، كه‌سی به‌كارهێنه‌ر نازانێت داتاكانی چی به‌سه‌ر دێت و بۆ كوێ ده‌چێت"
هاوكات دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به زانیاری"رۆس بیرلی" وتویه‌تی" چاودێری نه‌كردنی ئه‌م ئه‌پانه واده‌كات چه‌واشه‌كاری ڕاگه‌یاندن بڵاوببێته‌وه و متمانه‌ی گشتی به زانیاریه‌كان نه‌مێنێَََََََََََََََََََت زیان به دیموكراتی ده‌دات له سه‌رتاسه‌ری جیهان"
PM:09:12:28/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2568
جار خوێنراوه‌ته‌وه