‌هۆکارەکانی توشبوون بە تەمبەڵی چاو

وێستگە ستایل-

ته‌مبه‌ڵی چاو یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ ته‌ندروستیه‌كانی چاو و چاره‌سه‌ری به‌گورێره‌ی‌ قۆناغی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشییه‌كه‌ دیاری ده‌كرێت، ‎دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆکارەکانی توشبوون بە تەمبەڵی چاو ی باسكردوه‌.
 
1-جیاوازی تیژی بینین لە نێوان چاوەکاندا: 
کاتێک ڕوودەدات کە چاوێک کێشەی وەک نزیکبینی، دووربینی، یان ئاستیگماتیزمی هەبێت؛ مێشک دەست دەکات بە پشت بەستن بە چاوی تەندروست، ئەمەش دەبێتە هۆی تەمبەڵی لە چاوی تووشبوودا.

2-خێلی:
بەزۆری چاوەکان لە کاتی سەیرکردنی شتەکاندا بە شێوەیەکی هەماهەنگ دەجوڵێن، بەڵام کاتێک خێلی چاو ڕوودەدات، کەموکوڕییەک لە ماسولکەکانی چاودا دروست دەبێت، هەر بۆیە هەر چاوێک لەم حاڵەتەدا بە ئاراستەیەکی جیاواز دەڕوانێت.

3-ئاوی سپی چاو:
بینین لە چاودا کاڵ دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تەمبەڵییەکی توندی چاو.

4-هۆکارەکانی تر: 
وەک کێشەی کۆرنیا یان دابەزینی توندی پێڵوی سەرەوەی چاو؛ دەتوانێت بینینی چاو خراپتر بکات.

5-هۆکارەکانی مەترسی بۆ تەمبەڵی چاو
ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی تەمبەڵی چاو زیاد دەکەن بریتین لە:
1-هۆکارە بۆماوەییەکان: ئەگەری تووشبوون بە چاوی تەمبەڵی زیاترە ئەگەر یەکێک لە دایک و باوک چاوی تەمبەڵی یان ئاوی سپی چاوی هەبێت.
2-کێشەکانی گەشەکردن .
3-لەدایکبوونی پێشوەختە.
4-کێشی لەدایکبوونی کەم


PM:01:17:28/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌