‌توێژه‌ره‌وه‌كان: له‌داهاتودا چه‌ند شارێكی جیهان ژێر ئاو ده‌كه‌ون

وێستگە ستایل-

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی"نانیانگ ی ته‌كنه‌لۆجی" له‌ سه‌نگافوره‌ ئاگای ده‌ده‌ن له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی ده‌ریا له‌جیهاندا به‌ ڕێژه‌ی‌ 1.9 مه‌تر هه‌تا ساڵی 2100 ئه‌گه‌ر ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌م جۆره‌ی‌ ئێستا به‌رده‌وام بێت.

توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی ده‌ریا به‌م جۆره‌ی ئێستا هۆكاره‌ بۆ  ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین شار له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا ژێر ئاو بكه‌ون له‌وانه‌ش هال و له‌نده‌ن و كاردیف.

دكتۆر بنیامین گراندی نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" پێشبینیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ باش نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ پسپۆڕانی بواری كه‌شوهه‌وا زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری گازه‌ گه‌رمكه‌ره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ زیانه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا"

كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ئاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ریتانیا ده‌بێت به‌دیاریكراوی چه‌ند شارێك له‌و شانشینه‌، هاوكات چه‌ند شارێكی دیكه‌ له‌جیهاندا له‌وانه‌ش نیو ئۆلینز و گالفستۆن له‌ ئه‌مه‌ریكا.

توێژینه‌وه‌كه‌ تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ وڵاتان به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ردراوی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ گۆرٍانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ جیهان.


PM:08:59:27/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌