ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د: كازم ساهیر باڵی بەشیعرێکم بەخشیوە
وێستگە ستایل-
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی شاعیر له‌ڕێی پۆستێك له په‌یجی فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه تیایدا باسی له په‌یوه‌ندی خۆی و هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر كردوه.
ئه‌م شاعیره گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگێكی هونه‌رمه‌ندی ناودار كازم ساهیر بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ری نوسیویه‌تی"دوێنێ شەو کازم ساهیر لەکازابلانکا گەورەترین کۆنسێرتی سازکردووە، ئەگەر کازم ساهیر تەنها سۆز و ئاوازی بەهەوادارنی بەخشیبێت، بەڵام بۆ من زۆر جیاواز بووە، جگەلەوەی بەهونەرە باڵاکەی باڵی بەشیعرێکم بەخشیوە، لەهەمان کاتیش‌دا هاوڕێیەتییەکی زۆر بەرزو باڵا‌و شیرینی پێ بەخشیوم."
ئەحمەد محەمەدی شاعیر، یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکان و زیاتر لە ٣٠٠ تێكستی شیعری كراوه بە گۆرانی، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بە گۆرانی یه‌كێك له‌وان "كازم ساهیر" قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بیه.
PM:08:29:27/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه