‌بیل گه‌یتس: له‌جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م په‌شیمانم

وێستگە ستایل-

ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی"بیل گه‌یتس" په‌شیمانه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ پێشووی"میلیندا گه‌یتس" جیابۆته‌وه‌ پاش 27 ساڵله‌ هاوسه‌رگیری و ده‌شڵێت" ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌بوو ئه‌نجاممدا"

دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی‌ مایكرۆسۆقت ته‌مه‌نی 69 ساڵه‌ و سه‌باره‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت" جیابونه‌وه‌م له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ هه‌ردوكمان ئازاربه‌خش بوو، گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بووه‌ به‌راورد به‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ی‌ له‌ژیانمدا ئه‌نجاممداوه‌"

ئه‌و ده‌ڵێت"ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی سادده‌ له‌پێناو سێ منداڵه‌كه‌مان من و هاوسه‌ری پێشووم به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌"

له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا پاش ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ گه‌یتس به‌وه‌ی‌ زانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ  فه‌رمانبه‌رێكی مایكرۆسۆفت په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌یه‌،هاوكات له‌گه‌ڵ"جیفری ئه‌بستین"ی بكوژ په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌، كه‌ میلیندا به‌ "كه‌سێكی شه‌ڕه‌نگێز" وه‌سفی كردوه‌ و  به‌هۆی ئه‌م بابه‌تانه‌وه‌ كێشه‌ و گرفت كه‌وته‌ نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌وه‌.

بیل گه‌یتس و میلیندا ساڵی 1994 هاوسه‌رگیریان كردوه‌، مانگی مایۆی 2021 جیابونه‌ته‌وه‌ و بۆماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ پاش جیابونه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیاون، له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا میلیندا باسی له‌وه‌ كردبوو جیابونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ناخۆشترین ساتی ژیانی بووه‌. 


PM:08:04:27/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌