‌هونه‌رمه‌ندێكی ناودار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی لێكراوه‌

وێستگە ستایل-

به‌م دواییانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن كراوه‌ته‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری"ئه‌یمه‌ن زیدان" و خێزانه‌كه‌ی‌، به‌دیاریكراوی پاش ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د، ئه‌م بابه‌ته‌ وایكردوه‌ برای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بێته‌ ده‌نگ.

وائل زیدان برای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ وتویه‌تی" به‌م دواییانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ براكه‌م ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانرێت، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ته‌نها له‌سه‌ر براكه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌یمه‌نی برام سومبول و هێمای هونه‌ری سوریایه‌ و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر بین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س برسی نه‌بێت له‌وڵاته‌كه‌مان، چیتر  سوریا به‌دۆخێكی نوێ تێپه‌ڕ ده‌بێت"

له‌ماوه‌ی‌ڕابردوودا هونه‌رمه‌ند ئه‌یمه‌ن زیدان بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ری پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی سوریا، باسی له‌وه‌ش كردوه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا كه‌سێك چه‌كی خسته‌ سه‌ر سه‌ری خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ته‌ماشای چاویم كرد چه‌كه‌كه‌ی‌ لابرد و ڕۆیشت پێده‌چوو یادگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و درامایانه‌دا هه‌بوبێت كه‌ من تیایدا ڕۆڵم بینیوه‌ و ئه‌ویش ته‌ماشای كردوه‌."

زوو داوای لێبوردنی كرد
پاش ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ زوو له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانیه‌وه‌ پۆستی كرد و تیایدا نوسی" پڕ به‌ ده‌مم ده‌یڵێم من چه‌ند خه‌یاڵ پڵاوبووم، ڕه‌نگه‌ هه‌مومان كۆتی نه‌ریتی ترس بوبێتین، یان ترسمان له‌ گۆڕانكاری هه‌بوبێت و وامان ده‌زانی به‌ره‌و فه‌وزا و خوێن ڕشتن ده‌مانبات"

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ نوسویه‌تی" به‌ ئازایه‌تیه‌وه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ بینیومه‌ و بیرم لێكردۆته‌وه‌ له‌كاتی خۆیدا"


PM:03:01:26/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌