بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته گواستنه‌وه‌ی گشتی ده‌بێت به‌خۆڕای
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی تایلاند بڕیاریانداوه هۆكاره‌كانی گشتی گواستنه‌وه له بانكۆك بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بكه‌ن به‌خۆڕای، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی پیسبوونی هه‌وا كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆیه‌وه خوێندنگاكان داخراون و فه‌رمانبه‌ره‌كان له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاره ته‌نها بۆ پاس نییه به‌ڵكو"قیتاری كاره‌بایی" ده‌گرێته‌وه و به‌رپرسان ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌ربێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وای ناوچه‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی تایلاند بایتۆنجتارن سیناواترا له‌ڕێی هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، خه‌م و نائومێدی خۆی ده‌ربریوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕویداوه و داواش ده‌كات حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكات و چاره‌سه‌ری كورت و درێژخایه‌نی بۆ بدۆزێته‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا پیسبوونی هه‌وا بۆته یه‌كێك له گرفته باوه‌كان له باكوری تایلاند، سوتانی دارستان و پاشماوه كشتوكاڵیه‌كان وه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆكاری پیسبوونی هه‌وای ناوچه‌كه دانراوه، له‌مانگه سارده‌كاندا به‌رزترین ئاستی پیسكه‌ری هه‌وای تیادا تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌م وردیله پیسكه‌رانه‌ی هه‌وا به چاو نابینرێت، به‌ڵام له‌ڕێی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه و گرفتی ته‌ندروستی كورت و درێژخایه‌ن بۆ مرۆڤ دروستده‌كات.
PM:02:23:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 3772
جار خوێنراوه‌ته‌وه